خۆپیشاندەران بۆ ناتانیاهو: وەزیری دز
خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی بنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەردەوامە و خۆپیشاندەران ڕۆژ بە ڕۆژ سوورتر دەبن لەسەر ناچارکردنی سەرۆک بە دەست لە کارکێشانەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی دۆسیەی گەندەڵییەوە دەدریتە دادگا، هەزاران خۆپیشاندەری ئیسرائیلی رۆژی سێشەمە لە نزیک شوێنی مانەوەی نەتانیاهو لە ئۆرشەلیم گردبوونەوە و داوایان کرد دەست لەکار بکێشێتەوە.
خۆپیشاندەران بە سلۆگانی “وەزیری تاوان” لەبەردەم شوێنی مانەوەی ناتانیاهو گردبوونەتەوە و چەند رۆژێکە بەردەوامن لە گردبوونەوە و خۆپیشاندان.
بنیامین نەتانیاهو، بە وەرگرتنی بەرتیل لە هاوڕێیەکی ملیاردێری خۆی و بەکارهێنای پۆستەکەی بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردن لە ڕێگەی ناوەندێكی راگەیاندنەوە تۆمەتبارکراوە، بەڵام ناوبراو ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە.