لافاو سێ وڵاتی ئاسیای گرتەوە و زیانی بە چوار ملیۆن کەس گەیاند
بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە، وڵاتانی بەنگلادیش، هیندستان و نیپاڵ تووشی زیانێکی زۆربوون، بەڵام پشکی شێر بەر بەنگلادیش کەوت کە زیاتر لە 30٪ی وڵاتەکەی ژێر لافاو کەوتووە و زیانی بە چوار ملیۆن کەس گەیاندووە.
نزیکەی هەفتەیەکە بارانی بە خوڕ ئەو وڵاتانەی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە چوار ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە، هەزاران کەس ئاوارەبوون، سەدان کەسیش مردوون. لافاوەکە بەشێک لە وڵاتانی هیندستان و نیپاڵیشی گرتۆتەوە.
کەشناسان دەڵێن: لە یەک دەیەی رابردوودا لافاوی هاوشێوە لە بەنگلادیش دروست نەبووە.