قائیمقامی كەلار كۆرۆنای تێپەڕاند
دوای ئەوەی قائیمقامی قەزای كەلار خۆی و ئەندامانی خێزانەكەی تووشی كۆرۆنابوون رایدەگەیەنێت، ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە و دوایین پشكنینیان نێگەتیڤ بووە.
شەهاب حاجی ئەحمەد، قائیمقامی قەزای کەلار لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “پاش تووشبوونی خۆم و سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەم و پاسەوانەکانم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای 15 رۆژ لەخۆ کەرەنتینە کردن و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، ئەمڕۆ چوار شەممە لەلایەن تیمی پزیشکی نەخۆشخانەی قەڵا پێیان راگەیاندم کە بەندە و ئەندامانی خێزانەکەم نەخۆشیەکەمان تێپەڕاندووە”.