حەوت چەکداری داعش دەستگیرکران

لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین حەوت چەکداری داعش دەستگیرکران و وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش دەڵێت:”ئەوانە پێشتر داواکراو بوون”.

ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەینراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، توانیویانە لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین حەوت “تیرۆریست” دەستگیربکەن کە ئەندامی رێکخراوی داعش بوون و تۆمەتبارن بە مادەی 4ی تیرۆر.

لە راگەینراوەکەدا هاتوو”لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا ئەو تۆمەتبارانە دانیان بەوەدا ناوە کە کردەی “تیرۆریستی”یان دژی هێزە ئەمنیە عێراقییەکان کردووە”.

ھەواڵی زیاتر