پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە- هەواڵ
كەشناسێكی عێراقی جەخت دەكاتەوە، كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز روو لە عێراق و كوەیت دەكات و لە 17 تا 20ی ئەم مانگە گەرمترین پلەكانی گەرمان لەسەر ئاستی جیهان، لەو دوو وڵاتە تۆمار دەكرێن.
لە بەیاننامەیەكدا مەحمود عەبدوللـەتیف، بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی و هاوكات كەشناسی پێشكەوتوو رایگەیاند، لە رۆژانی 17، 18، 19 و 20ی ئەم مانگە هەریەك لە عێراق و كوەیت دەبن بە تەنووری جیهان و بەرزترین پلەی گەرما لەو رۆژانە لەسەر ئاستی جیهان لەم دوو وڵاتە تۆمار دەكرێن.
عەبدوللـەتیف ئاماژەی بەوەشدا، “پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە عێراق لە نێوان 48 بۆ 51 بێت”، گوتیشی: “بەرزترین پلەكانی گەرما لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی عێراق تۆمار دەكرێن”.