بانگەشەی هەڵبژاردنی تورکیا کۆتایی هات

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند؛ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆتایی هات. بڕیارە سبەی کاتژمێر 8:00ی بەیانی، هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆککۆماری تورکیا دەست پێ بکات.

موحەڕەم ئینجە لە خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کشایەوە

موحەڕەم ئینجە، سەرۆکی گشتیی پارتی مەملەکەت کە بەربژێر بوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بۆ هەڵبژاردنەکەی 14ـی ئایار، ئەمڕۆ پێنجشەممە کشانەوەی خۆی لە رکابەرییەکە راگەیاند. ئەمەش بە گورزێک هەژمار دەکرێت لە ئەردۆغان. لە سەرەتای

سەرۆک بارزانی داوایەک ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات

سەرۆک مەسعود بارزانی لەمیانی گوتارێکیدا لە رێورەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی، داوای لە لایەنە سیاسییە کوردییەکان کرد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوچەکە، پێش 18ـی ئەم مانگە، کۆبووەوەیەکی گەورە ساز بکەن. سەرۆک بارزانی لە

سەرۆکایەتییەکانی عێراق لە هەولێرن

بۆ بەشداریکردن لە کردنەوەی یادگەی بارزانی، هەریەکە لە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتنە هەولێر. ئێستا هەردوو سەرۆک لە بارزانن بۆ بەشداریکردن لە کردنەوەی یادگەی بارزانی.

مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی دەکرێتەوە

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان سەرکردە و کەسایەتی و دیپلۆماتکاری کوردستانی و عێراقی و بیانی لە رێوڕەسمێکدا لە بارزان مۆزەخانەی نیشتمانی بارزانی دەکرێتەوە. دوێنێ 10/5/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی

یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکرێتەوە

بڕیارە سبەی پێنجشەممە یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە ناوچەی بارزان لە ڕێورەسمێكی شكۆداردا بە ئامادەبوون و سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی بكرێتەوە، ئەمشەویش بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان، رێورەسمێکی پێشوازی و ئێوارەخوانێک بۆ میوانان

فڕۆکەخانەی هەولێر: بردنە دەرەوەی زیاتر لە دوو Credit Card و Debt Card قەدەغەیە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ڕایگەیاند: "بردنە دەرەوەی زیاتر لە دوو Credit Card, Debt Card قەدەغەیە، چونکە بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکارهاتووە". ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-05-2023، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا