فڕۆکەخانەی سەربازی هەریر بۆردومان کرا

لە سنووری قەزای هەریر لە پارێزگای هەولێر دەنگێک بیسترا. قایمقامی قەزاکە رایگەیاند، پێدەچێت راهێنانی ئەمریکییەکان بووبێت. گرووپێکی عێراقیش دەڵێت، ئەوان بوون و بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنکەیە، چونکە ئەمریکییەکانی لێیە. ئەمڕۆ

“ئامادەكاری دەكرێ تا لە چیای شنگالەوە مووشەك ئاراستەی ئیسرائیل بكرێ”

پەیامنێری هەردوو كەناڵی (العربیة و الحدث) ئاشكرای دەكات، كە ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی لە چیای شنگالەوە هێرش بكرێتە سەر ئیسرائیل. ئەحمەد حەمدانی، پەیامنێری كەناڵەكانی (العربیة و الحدث) لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)

ژمارەیەک فڕۆکەخانەی فەرەنسا بەهۆی “هەڕەشەی تیرۆر”ەوە چۆڵکران

پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند، فڕۆکەخانە لە شارەکانی لیۆن، لیل، نیس، نانتێ، تۆڵۆز و بەوڤەی بەهۆی "هەڕەشەی تیرۆریستی"یەوە چۆڵکراون. ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی فەرەنسا بڵاوی کردەوە، لایەنی پەیوەندیدار گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکان و لێکۆڵینەوەیان

بایدن گەیشتە ئیسرائیل

جۆو بایدن، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گەیشتە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل. بڕیارە بایدن لەگەڵ ناتانیاهۆی سەرۆکی ئیسرائیل لەبارەی شەڕی ئەو وڵاتە و حەماس گفتوگۆ بکات.

راگەیەنراوی حکومەتی هەرێم لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل

‎راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشکردنە سەر نەخۆشخانەیەک لە غەزە.‎ حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرشی ئەمڕۆی سەر نەخۆشخانەی مەعمەدانی لە غەزە، ئیدانە دەکات کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس بونەتە قوربانی و قوربانیەکانیش

ڤیدیۆ.. لە کۆیە ئۆتۆمبێلێک بە درۆن بۆردومان کرا

بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە کۆیە بە درۆن کرایە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش بریندار بوو. بەپێی زانیاریەکان، بۆردومانەکە تورکیا کردویەتی و ئەوانەشی کراونەتە ئامانج سەر بە پەکەکە بوون و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بوون.

پوتین گەیشتە چین

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتن بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە پەکینی پایتەختی چین، سەردانەکەی پوتن بۆ بەشداریکردنە لە کردنەوەی کۆڕبەندی "پشتێنە و رێگا"، بڕیاریشە وتارێک پێشکەش بکات. ئاژانسی "سپۆتنیک" بڵاویکردەوە،

ئاراس شێخ جەنگی دانی بە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەردا نا

دوا شەش ساڵ، بۆ یەکەمجار ئاراس شێخ جەنگی، یەکێک لە جێبەجێ کارانی پیلانەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، راستیەکان ئاشکر دەکات و دەڵێت " ئەوانەی ئيستا دەسەڵاتداری یەکێتین ئەوکاتەش نیەتیان بەدەست هێنانی پلە و پۆست و پارەو و پول بوو". ئاراس جەنگی دەڵێت

لێدوانێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچە

گوتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئومێد دەکەن هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا بچێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت. دەشڵێت، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی