ئایا دۆزینەوەی “کەسێک” و بەسەربردنی ژیانێکی پڕ شادی لە گەڵیدا، بە ژیانێکی نموونەیی هەژمار دەکرێت؟
ئایا هەرگیز دڵخۆشیت لەسەر خۆشەویستەکەت بنیاد ناوە؟
ئایا هەرگیز خۆشەویستەکەت بەشداریی کردووە لە بەدیھێنانی خەون و هیواکانت (یان بە پێچەوانەوە)؟
فەیلەسوفی بوونگەرایی فەڕەنسی، سیمۆن دیبۆڤوار دەڵێ: ئەگەر وەڵامەکەت بۆ هەر یەک لەم پرسیارانەی سەرەوە (بەڵێ) یە، ئەوا خۆشەیستییەکەت خۆشەویستییەکی ڕەسەن نییە.
کە واتە خۆشەویستی ڕەسەن چییە؟
سەرەتای ساڵی 1949 دەستپێکی بەناوبانگبوونی سیمۆن دیبۆڤوار بوو، بە هۆی بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی بەناوی (ڕەگەزی دووەم) کە بووە هۆی جوڵەیەکی بەرچاو و دواتر لە لایەن ڤاتیکانەوە قەدەغەکرا.
بۆدیڤوار ئەوە دەردەخات کە ڕەسەنیی ئێمە لە خۆشەویستی ڕۆمانتیکی دا بەشێکی زۆری بریتیە لە (mauvaise foi) ئەمە دەستەواژەیەکە لە فەلسەفەی بوونگەرایی ژان پۆڵ سارتەر دا بە مانای ئەوە دێت کە کەسێک کە خۆی دەخەڵەتێنێت بەوەی کە لە بەرپرسیاریەتییەکان هەڵدێت؛ هۆکار بۆ ئەمەش ئەوەیە کە پێ وایە مرۆڤ ئازادە و هیچ پەیوەندییەک بە تەواوی دوو لایەنە نییە، بەمەش دەگوترێ باوەڕی خراپ ( bad faith,mauvaise foi).
ئێمە لە باوەڕی خراپ داین، کاتێ بەو شێوەیە ڕەفتار دەکەین کە هەڵبژاردەمان نییە.
لە کاتێک دا کە هەردوولا دەکرێ تاوانبار بن، بەڵام بۆڤوار پێی وایە کە ژنان زۆرتر دان بەخۆیاندا دەگرن لە باری هەبوونی باوەڕی خراپ لەبەر ئەوەی ژنان زۆرتر چەوسێنراونەتەوە.
بانگەوازەکەی بۆ کۆتایهێنان بە چاوساندنەوەی ژنان هۆکارێکە بۆ ئەوەی کتێبەکەی (ڕەگەزی دووەم) بە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی ڕەوتی فێمێنیزم دابنرێت.
ئەو بیرۆکانەی دەبنە هۆی بەلادا ڕێبردنمان بۆ باوەڕی خراپ:
1- خۆشەویستی کامڵمان دەکات: پێشبینی کردنی ئەوەی کە خۆشەویستەکەت مانا بدات بە ژیانت و بڕیار لەسەر ژیانت بدات، کێشەیەکە وات لێدەکات چیدی ژیانی خۆت بۆ گرینگ نەبێت. لە ئەنجام دا لەو بەرپرسیاریێتیانە هەڵدێیت کە پێویستە بژاردەی خۆت بن.
2- خۆشەویستی هەموو شێکە: خۆشەویستی ڕەنگە ڕووناکیەکی کوێرکەر بێت و وات لێ بکات سەرکێشی ئەوە بکەی خۆت لەناو دڵشادییەکان ون بکەیت. جگە لەوەش، ئەگەر ڕێگا بەخۆمان بدەین کە ببینە بەندەی هەست و سۆزەکانمان لە کۆتایی دا لە وەڕەسی و بەتاڵی دا پەنگ دەخۆینەوە.
3- خۆشەویستی چارەنووسە: خۆشەویستی هەستی ئەوەمان پێ دەدا کە هاوڕێی گیانی بە گیانمان دۆزیوەتەوە. هەر هێندەی کە ئەو هەستە خۆهەڵخەڵەتێنەرانە دەردەکەوێ، ئەوا گونجانی تەواو لەلایەن هیچ کامیانەوە نابینرێت. هەندێجار ئێمە یەکبوونێکی هاوڕایانەمان پێویستە بۆ ئەوەی کۆتایی بێنین بە کێشەی خاوەندارێتی و ژێردەستەیی وەکو هەولێک بۆ ڕووبەڕووبونەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردن و زاڵبوون بەسەر کەسی بەرمبەردا وەکو ئەوە وایە تۆ ئازادیەکەی لێبخورێت. ئەمەش لە باشترین حاڵەت دا بێڕێزیکردنە و لە خراپترین حاڵەت دا چەوساندنەوەیە.
خۆشەویستی ڕەسەن کار لە دژی ئەو تەڵانە دەکات کە بۆ هەبوونی باوەڕی خراپ mauvaise foi دادەنرێنەوە.
- [ ] سیمۆن دیبۆڤوار لە کتێبی ڕەگەزی دووەم دەڵێت: پێویستە خۆشەویستی نموونەیی بدۆزرێتەوە لە سەر بنچینەی ڕێککەوتنی دوولایەنە دەربارەی دوو ئازادی، دواتر هەرلایەنێک خۆی وەکو خۆی ئەزموون دەکات و چوارچێوەکان ناڕوخێنێت، بەیەکەوە بەهاکان دیاری دەکەن.
بیرۆکە بوونگەراییەکان دەربارەی خۆشەویستیی ڕەسەن ئەمانە لە خۆ دەگرێت:
1- ئازادی و یەکسانی: ئەوە دەکەین کە دەمانەوێت و ڕێزی ئەو پرسیارانە دەگرین کە خۆشەویستەکەمان ئاراستەمان دەکات. کاتێ کە خۆشەویستەکان ئازادن، پەیوەندییەکە نزیک دەبێتەوە لەوەی کە هەردوولا بە ئازادی یەکتر هەڵبژێرن؛ نەک وەک پێداویستیەکی ئابووری و سۆزداری. لە سەرەتای پەیوەندییەکەیان دا.
سیمۆن دیبۆڤوار هەستی کرد دەکەوێتە کەڵکەڵەی ڕزگاربوون لە سارتەر، بۆ ئەمەش نووسین هۆکارێک بوو تا بەرپرسیاریەتیی ژیانی خۆی هەڵبگرێت. یەکەمین ڕۆمانی نوسی بەناوی (She came to say).
2- هاورێیەتی مەزن: باشترین پەیوەندییەکان ئەوانەن کە خۆشەویستەکان تیایاندا هاوڕێن. هاوڕێ مەزنەکان میهرەبان و یارمەتیدەرن و پاڵپشتی یەکتر دەکەن لە بەرەوپێشچوون دا. خۆشەویستی بەبێ هاوڕێیەتیش بوونی دەبێت، بەڵام وەکو کارەکتەری (فرانسواس) لە کتێبی (She came to say) دەڵێت “قێزەوەنە، چونکە وات لێدەکات خۆت وەک کەرەستەیەکی خۆشەویستی ببینیت، نەک ئەوەی تەنیا لە پێناوی خۆت خۆشبویسترێیت”.
3- هەوڵدان بۆ دروستکردنی ئامانجێک: بوونی ئامانجێکی هاوبەش پەیمانی نێوان خۆشەویستەکان بەهێزتر و پتەوتر دەکات. لەکاتێکدا، ئەوە هەڵبژاردەی خۆشەویستەکانە ئامانجەکەیان چی دەبێت، بەڵام بیرکردنەوە لەوەی جیهان بکەین بە پانتاییەکی باشتر بۆ ژیان دەکرێ هەڵبژاردەیەکی باش بێت.
لە ئینگلیزییەوە: دەراو عەزیز
Sky Cleary PhD is a philosopher and author
Extensialisim and Romantic Love. She teaches at Columbia University, City college of New York.