ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان، تەمویلی مووچەی مانگی ئایار (5)ـی فەرمانبەران خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی ئایاری 2026، بڕی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئایار (5) بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
دوێنێ یەکشەممە، 24ـی ئایاری 2026، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، واژووی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار (5)ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.