مەسرور بارزانی: تۆپبارانەکەی تورکیا سەرەڕۆیانە بوو

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، تۆپبارانکردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لە لایەن هێزەکانی تورکیا کە چەندین کەسی سیڤل بوونە قوربانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم.

ئاماژەی بەوەکرد، وەزیری تەندروستی د.سامان بەرزنجیم بۆ شوێنی تۆپبارانەکە ناردووە و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوهدار شێخۆ قسەم کردووە بۆ ئەوەی هەرچی پێویست بێت بۆ بریندارەکان و ئەو خێزانانەی ئازیزەکانیان لەدەستداوە، ئەنجام بدەن.

وتیشی: هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەم جۆرە ڕووداوانە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە ، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێت. ئێمە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە هەماهەنگیداین بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەرفراوان.

دەشڵێ: هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕاکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە. کە زیان و ئازارێکی زۆری بە هاووڵاتیانمان گەیاندووە و دەبێت کۆتایی پێبێت.
هاوخەمم لە گەڵ کەسوکاری قوربانییەکان .

ھەواڵی زیاتر