محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌یامێكدا داوای لێبوردن له كادیران و ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی ده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌كیم له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت،”به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تییه‌وه داوای لێبوردن له هه‌موو كادیر و ئه‌ندامانمان ده‌كه‌ین، كه نه‌مانتوانی ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ستبهێنین كه له‌به‌رچاومانگرتبوو”.
وتەبێژی کۆمەڵ لە بەشێکى پەیامەکەیدا سووپاس و پێزانینى ئاڕاستەی دەنگدەران و کاندیدەکان و ئۆرگانەکانى کۆمەڵ کرد.
له درێژه‌ی پهیامهكهشیدا وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵا و سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م دۆخه له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
محه‌مه‌د حه‌كیم رایشیگه‌یاند،”هه‌ر له سبه‌ینێوه به‌به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه خۆمان بۆ هەڵبژاردنی کوردستان ئامادە دەکەین” و هەنگاوەکانمان بە ئاراستەی چارەسەری دۆخەکە دەستپێدەکەین، کۆمەڵ دۆخی زۆر سەختتر لەمەشی تێپەڕاندووە.