ئۆزگەنوش: ئەردۆغان دەیەوێت میساقی میلی لەسەر حسابی كورد دروستبكات
حەسەن ئۆزگەنوش: ئەندامی پەرلەمانی توركیا لەسەر فراكسیۆنی هەدەپە لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی باڵكێش چەند نهێنی و زانیاریەك دەربارەی پارتەكەی و دۆخی باكوری كوردستان هەروەها ئاك پارتی و مەهەپە و جەهەپە دەدرێكێنێت و دەڵێت:” هەدەپە لە توركیا لە پێناو ئازادی و مافی گەلاندا دەڕوات و كار بۆ ئەوەدەكەن دیموكراسی راستەقینە لە توركیا بچەسپێت بەڵام ئەرۆدغان نایەوێت توركیا بەرەو چارەسەر بروات و بەردەوام دژی گەلی كورد وەستاوەتەوە.
كاتێك وەك تۆڕی میدیایی باڵكێش پەیوەندیمان بە ئەو ئەندامە پەرلەمانی توركیاوە كرد، سەرقاڵی ئامادەكاریەكانی بوو بۆ دروستكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی كاریی رێكخراوەی پەرلەمانی بۆ حزبەكەی لە پەرلەمانی توركیا وتی: ئەوان دەیانەوێت لە پێناو دیموكراتیزەكردنی توركیا و مافی گەلانی ناوچەكە هەموو كارێكی باش بۆ توركیا بكەن.
باڵكێش: پەیامی ئێوە لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر باشوری كوردستان چییە؟
حەزەن ئوزگەنوش: توركیا دەیەوێت دۆخی كورد لە هەرچوارپارچەی كوردستان تێكبدات و بەرەو ئاراستەیەكی خراپ هەنگاو دەنێت. ئەردۆغان بەو هێرشانەی دەیەوێت لەسەر حسابی كورد میساقی میلی سەردەمی عوسمانی بۆخۆی دروستبكاتەوە و دەیەوێت لەسەر حسابی كورد ببێتە كەسێكی گەورە لە ناوچەكەدا.
باڵكێش: وەك هەدەپە لەپەرلەمان قسەتان لەسەر هێرشەكان كردووە كە توركیا دەیكاتە سەر باشوری كوردستان؟
ئۆزگەنوش: بێگومان كردوومان بەتوندی ئیدانەی هێرشەكانی سوپامان بۆسەر باشوریی كوردستان كردووە وئیدانەی پەلامارەكانی توركیاشمان بۆسەر رۆژئاوای كوردستان كردووە و داوام نكردووە هەرچیی زووە ئەو هێرشانە بوەستێنرێن
باڵكێش: لەكار و ئەدای سەزایی تەمەللی ڕازین؟
حەسەن ئۆزگەنوش:” سەزایی تەمەللی وەك هەر كەسێكی تری ناو هەدەپە بڕوای تەواوی بە پێكەوەژیان و یاسا و سیستم وبەرنامەكانی هەدەپە هەیە و بڕوای تەواوی بە پێكەوەژیان و مافی دیموكراسی گەلانی دیكە هەیە، ئەو لە هەر كەسێكی دیكە لەناو هەدەپەدا بۆ ئازادی تێكۆشان دەكات و هەدەپە هەمیشە شانازی پێوە دەكات”.
باڵكێش: كورد چۆن دەروانێتە قەیومەكان؟
حەسەن ئۆزگەنوش:” ئەو قەیموانەی كە لە شوێنی خەڵكانی ئێمە دانراون گەل قبوڵیان ناكات و نایەوێن، لە ئێستا كورد لە توركیا لە دۆخێكی زۆر خراپدایە و پێویستە كێشەی كورد لە توركیا چارەسەر بكرێت، ئێمە بڕوای تەواوەتیمان بە ئاشتی و پێكەوە ژیانی ڕاستەقینە هەیە و تەنها چارەسەریش بریتییە لە گەڕانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی و پێكەوەژیانی راستەقینەی گەلان كە ئێمە وەك پارتی ئاشتی و دیموكراتی بڕوای تەواومان پێیە و پێویستە ئاك پارتیش بروا بەوە بهێنێت، كەتەنها پێكەوە ژیان دەتوانێت ئازادمان بكات”.
باڵكێش: ئاك پارتی و حكومەتی توركیا چی لە ئێوە دەوێت؟
حەسەن ئۆزگەنوش:” ئاك پارتی و ئەردۆغان دوژمنی راستەقینەی كوردن و ئەردۆغان فاشیست و فاشلە ناتوانێت كێشەكانی خۆی لەكەڵ پارتەكەی و هاورێكانیدا چارەسەر بكات و هەموو دۆست و هاوڕێكانی لە پارتەكەی نەماون ئەو ئاك پارتی دەنگێكی زۆری لەدەست داوە ئەوەش ئەوە دەسەلمێنێت كە خەڵك ئاك پارتی قبوڵ نییەة ئەردۆغان و ئاك پارتی بڕوایان بەزمانی دیالۆگ و ئاشتی نییە بڕوایان بەشەر و ئاژاوە و یەك رەگەزی هەیە ئەوەش توركیای وێران كردووە و دەبێت خەڵكی توركیا بزانێت كە ئەردۆغان هەرەشەیەكی گەورەیە لەسەر توركیا”.
باڵكێش: هەماهەنگیتان لەگەڵ پارتەكانی دیكەی توركیا لە چ ئاستێكدایە؟
حەسەن ئۆزگەنوش: “ئێمە وەك هەدەپە بڕوای تەواوەتیمان بەوە هەیە كە دەبێت هەموو هێزەئازادی خوازەكانی توركیا پێكەوە كار بكەن و پڕۆژەیان هەبێت بۆ ئەوەی رووبەرووی ئەو زوڵمە بوەستنەوە كە دووچاری توركیا بوەتەوە، و پێویستە پێكەوە كاری هاوبەش بكەین بۆ ئەوەی پێكەوە بتوانین توركیا رزگار بكەین لە هەر كێشەیەكی گەورە كە روووبەروومان دەبێتەوە”.
باڵكێش: بۆچونی ئێوە لەسەر ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ چییە؟
حەسەن ئۆزگەنوش:” ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ لەكارلەكانی تارادەیەكی زۆر باش سەركەوتووبوە و بەلایەنی كەمەوە لە ئاك پارتی زۆر باشترە، ئەوە هەر ئێمەنین كە ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆمان پێباشە بەڵكو هەموو لایەنەكان و خەڵكیش لە توركیا ئۆغڵۆیان پێباشە و پێیان وایە كاری باشدەكات و بەرەو پێشەوەدەچێت، ئەوەی كە ئێستا ئەستەنبوڵ و ئەنكەرە بەدەست ئاك پارتیەوە نەماوە ئەوە بۆخۆی كارێكی گەورەیە و گرنگی سیاسی و ئابوری گەورەی هەیە، كە توركیا بەرەو قۆتاغێكی تر دەبات و هیوایەك دروست دەكات”.
باڵكێش: ئامادەكاریتان بۆ هەڵبژاردن كردووە؟
حەسەن ئۆزگەنوش:” ئێمە وەك هەدەپە بەتەواوەتی ئامادەی هەڵبژاردنین چ لەكاتی خۆیدا بكرێت یاخود لەپێشوەختە بكرێت و هەدەپە دەنگێگی زۆر باشی دەبێت و توانیویەتی بەباشی بچێتە پێشەوە و كاری باش بكات، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە كە هەدەپە زیاتر بچێتە پێشەوە و دڵنیام لە هەڵبژاردنی داهاتوشدا هەدەپە سەركەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت”.