پارێزەری زارا بۆ باڵكێش: زارا تەنها لەسەر كوردبوون لە زینداندایە

حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەریی خۆبەخشی زارا موحەمەدی لەدیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی باڵكێش باس لە دۆخی زارا موحەمەدی و دۆسیەی دەستگیر كردنەكەی دەكات كە چۆن دادگای ئێران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەك سزا بەسەر زارادا دەسەپێنێت.

باڵكێش: زارا موحەمەدی بە تۆمەتی چی لە زینداندایە؟

حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەریی خۆبەخشی زارا موحەمەدی: من پارێزەریی خۆبەخشی زارا خاتوونم، لەگەڵ ئەوەش  زاراخان كاتێك دەستبەسەر كرا، خراوەتە ژووریی تاكەكەسی و دەستی نەدەگەیشت بە هیچ پارێزەر و كەسێك دواتر بە تۆمەتی شكاندنی یاسایی سەروەری ئێران زیندانی كراوە، بەڵام لە راستیدا تەنها تۆمەتێك زارا هەیبێت ئەوە بووە كە بە زمانی كوردی وانەی بە منداڵات وتوەتەوە و لە رۆژی زمانی دایكدا گوڵی بەسەر خەڵكدا دابەش كردووە.

باڵكێش: سزاكەی زارا موحەمەدی چییە و چۆنە؟

حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەریی خۆبەخشی زارا موحەمەدی: ئێستا دادگای سنە بڕیاریی داوە 10 ساڵ زیندانی بەسەر زارا موحەمەدیدا بەسەپێنێت و لە زیندانی سنەدا كاتی زیندانیەكەی بەسەر بەرێت، هەرچەندە تانەمان لەو سزایەداوە بەڵام بەهیچ شێوەیەك دادگای ئێران گوێ لە ئێمە و خەڵكی ئازادی خواز ناگرێت، لە ڕاستیدا كۆماریی ئیسلامی ئێران  و لە دادگای ئێراندا هیچ شتێك بەناویی عەدالەتەوە بوونی نییە وبە كەیفی خۆیان یاسا دادەڕێژن و خەڵك دەستگیر دەكەن.

باڵكێش: دادگا چی بە پارێزەرەكەی وتوە؟

حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەریی خۆبەخشی زارا موحەمەدی: لەكاتی دادگای كردنەكەدا پارێزەرە ئامادەكەی بە دادگایی وتوە ئێوە تەنها یەك بەڵگە بدەن بە من بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە زارا تاوانبارە ئەوا من دەڵێم ئێوە لەسەر هەقن و فەرموون زیندانی زارا بكەن، بەڵكو دادگا نەیتوانی هیچ بەڵگەیەك بخاتە روو بەزۆرە ملێ سزای بەسەر زارادا سەپاندووە.

زارا موحەمەدی مامۆستای زمانی كوردیە و ئەندامی ریكخراوی ژینۆیە و بەهیچ شێوەیەك  كاریی سیاسی نەكردووە لە لایەن دادگای كۆماریی ئیسلامی ئێرانەوە حوكمی زیندانی 10 ساڵی بۆ بڕدراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر