وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی تەمویلکردنی مووچەی مانگی شوبات بەردەوامە و بڕە پارەیەکی دیکە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە.
وردەکاریی گەیشتنی گوژمە نوێیەکە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ، یەکشەممە 8ی ئازاری 2026 بڵاوکراوەتەوە: بڕی 365 ملیار و 702 ملیۆن دیناروەک بەشێکی دیکە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوبات گەیشتووە
ئەم گوژمەیە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە چاوەڕوان دەکرێت سبەینێ دووشەممە، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، ڕاستەوخۆ دەست بە پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.