زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی پێنج

ئەندامێکی لیژنەی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان بۆ بەغدا نێردراوە.” سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییش دەڵێت، “ئێستا خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچە و داهاتی نانەوتین تاوەکو بۆ بەغدای بنێرین.”

رۆژی دووشەممە، 19ی ئایاری 2025، سۆران عومەر رایگەیاند: “تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و دوای گەیشتنی لیستی مووچە دەست بە وردبینی دەکرێت.”

هاوکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان گوتی: “چەند رۆژێکە تەرەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان بۆ بەغدا نێردراوە، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار و داهاتی نانەوتین.”

ئەو سەرچاوەیە گوتی: “دوای ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستمان دابەشکرد کە لەسەر داهاتی ناوخۆیە، ئیدی داهاتی نانەوتی بەغداش دیاری دەکەین و بە زووترین کات بۆ بەغدای دەنێرین و هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو پێش جەژن مووچەی مانگی ئایار دابەش بکرێت.”

13-05-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 959 ملیار و 514 ملیۆن دینار وەکو شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق. هەر ئەو رۆژە لیستی مووچە بڵاوکرایەوە.

ھەواڵی زیاتر