کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات.
ئەمرۆ چوارشەممە 26-2-2025، پارتی و یەکێتی لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە پیرمام کۆبوونەوە و هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پۆست و سەرۆکایەتییەکان کرد.
کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی پارتی زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند و گفتوگۆی چڕ لەسەر ئەو ڕەشنووس و ڕاپۆرتانە کران کە بۆ پێکهێنانی حکومەت ئامادە کرا بوون.
٠ هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان و سەرۆکایەتییەکان کرد.
٠ یەکێتی دەیەوێت وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دارایی، سامانە سرووشتیەکان و وەزارەتی شارەوانی وەربگرێت.
٠ پارتی و یەکێتی لەسەر شێوازی ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان بۆ کابینەی دەیەم گفتوگۆیان کرد.
٠ ئەمە دوایین کۆبوونەوە نابێت لەسەر پرسی پێکهینانی حکومەت.
دوو ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی رایانگەیاند: کۆبوونەوەکان بەرەپێشوەچوونی باشیان بەخۆیەوە بینیوە و گەشبینین بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەریمی کوردستان
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر