حازم جەعفەر/ باڵکێش
خوێندکارێکی موسوڵمان سەرپەرشتیی هەڵمەتێکی سۆشیال میدیا دژی ساموێل پیت دەکات و حکومەتی فەڕەنساش بریاریدا بیخاتە زیندانەوە.
دادگای فەڕەنسا لەسەر هەڵمەتێکی فەیسبووک دژی مامۆستایەک بەناوی ساموێل پیت، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە لایەن خوێندکارێکییەوە سەربڕدرا، سزادانی خوێندکارێکی بەشی بایەلۆجی تەمەن 19 ساڵانی بەبێ ئاشکراکردنی ناوەکەی ڕاگەیاند.
بریارەکەی دادگای فەڕەنسا بەهۆی “شکۆدارکردنی تیرۆرە”ەوە بەسەر ئەو خوێندکارە موسوڵمانەدا سەپێندراوە و لیکۆڵینەوەش لە باوکی خوێندکارەکە بەردەوامە.
ئەوە لە کاتێکدایە كە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا، لە لێدوانێكدا وتبووی ”هەر جۆرە قسەكردنێك لەسەر پێغەمبەری ئیسلام، دەچێتە چوارچێوەی ئازادییەوە.”
دواتر مامۆستایەكی فەرەنسی وێنەیەکی پێغەمبەری ئیسلامی دروستكرد، لە لایەن گەنجێكی موسڵمانەوە مامۆستاکە سەربڕدرا و لەوكاتەوە ئەم ڕووداوە لەسەر ئاستی فەرەنسا و جیهانیی ئیسلامی كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە.