ئازەربایجان چوار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌رمینیای خسته‌ خواره‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 23ی ئۆكتۆبه‌ر، وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان له‌ڕاگه‌یندراوێكدا ڕایگه‌یاند، “دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرمینیا لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی ئازەربایجانەوە خراونەتە خوارەوە.”

‌ده‌شڵێت، “دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تری ئەرمینیا لە ڕێگەی ئامێری تەکنیکییەوە دەستیان بەسەرداگیراوە و هێنراونەتە خوارەوە.”

باسی له‌وه‌شكردووه، “سوپای ئازەربایجان لە بەرەکانی فوزوڵی، جەبرائیل و گوبادلی گورزی توندی لە پێگەکانی ئەرمینیا وەشاندووە و کۆنترۆڵی چەند ناوچەیەکی کردووە.”

ئەرمینیا و ئازەربایجان، لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تائێستا دژی یەکتر له‌ شه‌ڕدان لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ “قەرەباغ”، کە لە بنەڕەتدا بەشێکە لە ئازەربايجان، بەڵام لەلايەن ئەرمینیاوه‌ کۆنتڕۆڵکراوە.

ھەواڵی زیاتر