كاروان كهلاری/ باڵكێش
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، لە نەخۆشخانەی “واڵتەر ڕیدی” سەربازی لە ویلایەتی میریلاندهوه، سەرۆکی ئەمریکا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سوپاسی تیمە پزیشکییەکەی كرد و وتی: “سەرەتا کە گەیشتمە نەخۆشخانە ماندوبووم، بەڵام ئێستا هەست بە باشبوون دەکەم و تەندروستی خانمی یەکەمیش زۆر باشه و پزیشکەکانیش ئەوەی لەتوانایاندا بێت ئەنجامیدەدەن تا بەزووترین کات بیگەڕێننەوە بۆ کۆشکی سپی و درێژە بە ئەرکەکانی بدات.”
وتیشی: “زۆرم پێخۆشە کە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانم بەشێوازێکی باش تەواوبکەم، وەک چۆن بە باشی دەستمپێکرد.”
ئاماژەی بەوەشکرد، کە چەند ڕۆژی داهاتوو “تاقیکردنەوەیەکی راستەقینە”یە تا لەسەر خۆڕاگریی بەرامبەر به کۆرۆنا، توانای خۆی بۆ دەربکەوێت.”
پێشتر، شۆن کۆنڵی، پزیشکی کۆشکی سپی جەختیکردەوە، کە تەندروستی دۆناڵد ترەمپ “زۆر باشە” و پاش 24 کاتژمێر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە باشتربووە و هیچ گرفتێکی لە هەناسەداندا نییه.