گەنجێکی عێراق بووە بچووکترین وەزیر لە مێژووی بەلجیکا

گەنجێکی عێراقی بووە بچووکترین وەزیر لە مێژووی بەلجیکا و ئەمڕۆ سوێندی یاسایی خوارد و لەلایەن پاشای وڵاتیشەوە متمانەی پێدرا.

سامی مەهدی، گەنجێکی بە ڕەچەڵەک عێراقیە و ناسنامەی بەلجیکای هەیە، لە باوکێکی عێراقی و دایکێکی بەلجیکی لەدایک بووە، تەمەنی 32 ساڵە.

سامی مەهدی، ماستەری لە یاسای نێودەوڵەتی لە زانکۆی برۆکسل بەدەستهێناوە، کاندیدی حیزبی دیموکراتی کریستیان بووە و ئەمڕۆ بە فەرمی وەکو وەزیری کۆچ و کۆچبەران دەستبەکاربوو.

ڕاگەیاندنەکانی بەلجیکا سەرکەوتنی ئەو گەنجە بۆ پاڵپشتییەکانی رەوەندی عەرەبی و عێراقی دەگەڕێننەوە کە لێیان کردووە.  حکومەتی نوێی بەلجیکا بە سەرۆکایەتی ئەلیکسەندەر دیکرۆ، لە 20 وەزیر پێکهاتووە کە 10یان ژنن و دوو لە وەزیرە ژنەکانیش بە ڕەچەڵەک مەغریبین.

سامی مەهدی، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی بەلجیکا
ھەواڵی زیاتر