شێخ نەواف ئەحمەد، میری نوێی کوەیت سوێندی یاسایی بۆ دەستبەکاربوون خوارد.
شێخ نەواف رایگەیاند، شانازی بە دەوڵەتی کوەیتەوە دەکات، چونکە دەوڵەتی یاسا و دامەزراوە و بەڵێنیشی بە کوێتییەکان دا کە پارێزگاری لە یەکێتیی و یەکپارچەیی وڵات بکات.
دوێنێ سێشەممە 29.9.2020 شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح، میری پێشووی کوەیت کۆچی دوایی کرد.
شێخ نەواف ئەحمەد موبارە سەباح، ساڵی 1937 لەدایکبووە و شازەهەمین میری کوەیتە، هەروەها کوڕی شەشەمی شێخ ئەحمەد جابر سەباحە، کە دەیەمین میری کوەیت بوو.