دوای ئەوەی کە ئازەربایجان هەڵمەتی ناونووسکردنی بۆ ڕیزەکانی سوپا ڕاگەیاند، خەڵکی ئەو وڵاتە لە شاری باکوی پایەتەخت بۆ خۆ تۆمارکردن سەرەیان گرتووە.
ژمارەیەک گوندی ئازەربایجان لە هەرێمی تەرتار کە دەکەوێتە سەر سنووری “ناگۆرنۆ قەرەباخ” کەوتنە بەر بۆردوومانی تۆپخانەکانی ئەرمینیا.
هەر دوولایەنەکە یەکدی بە خۆشکردنی ئاگری شەڕ تۆمەتبار دەکەن کە تاوەکو ئێستا بوونەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی چەندین کەس.
هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ دەکەوێتە سنووری ئازەربایجان بەڵام لە دوای شەڕی جوداخوازی لە ساڵی ١٩٩٤ـەوە کەوتۆەتە ژێر کۆنتڕۆلی هێزە ئەرمینیەکان کە لایەن یەریڤانەوە پشتگیرییان لێدەکرێت.