کارداشیان داوای راگڕتنی شەڕ دەکات و پشتگیری لە وڵاتەکەشی دەکات
ئەستێرەی جیهانی کیم کارداشیان، کە کەسێکی ئەرمەنی- ئەمریکییە، لەسەر جەنگی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە هەرێمی ناگۆرنی قەرەباغ هاتەدەنگ و داوا دەکات، لایەنی نێودەوڵەتی بچنەسەر هێڵ و چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ کێشەکە بدۆزرێتەوە.
کارداشیان لە توویتێکدا نووسیویەتی، نزا بۆ “ژن و پیاوە ئازاکانی ئارتساخ” دەکەین کە وڵاتەکە دەپارێزن.
لە تویتێکی دیکەدا کارداشیان دەڵێ” ئازەربایجان هێرشی کردووەتە سەر ئەرمینیا و حکومەتی ئازەربایجان سۆشیالمیدیای بلۆککردووە و بۆ پروپاگەندەی جەنگ بەکاری دەهێنێت”.