هەواڵێکی خۆش بۆ ئەوانەی لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

پسپۆڕانی ئەنجوومەنی توێژینیەوەی پزیشکی لە بەریتانیا  رایانگەیاند، پشکنینیان لەسەر 1200 کەس کردووە کە لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و دەرکەوتووە 90٪یان دووجار و لە دوو کاتی جیاواز دژە تەنیان لە جەستەیان شوێنی خۆی تووندکردووە.

پسپۆڕانی ئەنجوومەنی توێژینیەوەی پزیشکی لە بریتانیا رایانگەیاند، ٩٠٪ی ئەو نەخۆشانە راستەوخۆ لەدوای چاکبوونەوە دروستبوونی دژە تەن لە لەشیان ئەرێنی بووە، دوای مانگێک لەو پشکنینە هی دووەمیشیان بۆ کراوە، هەر ئەرێنی بووە.

 زاناکان دەڵێن “بە قەبارەیەکی گەورەتر دژە تەنیان لە دژی کۆرۆنا پەیداکردووە، کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی بە قورسی نەخۆشییەکەیان گرتووە و چاکبوونەتەوە، بە هەمان شێوە بەرگرییەکی بەهێزتریان پەیداکردووە”.  بەڵام ئەل ئێدواردس وەکو پسپۆڕەکانی تر گەشبین نییە و دەڵێ” هێشتا زووە بەو بۆنەوە ئاهەنگ بگێڕێن، چونکە زانستی ڤایرۆسناسی هەرگیز زانستێکی پێشبینیکراوی 100٪ راستنەبووە”.

ھەواڵی زیاتر