بیل گیتس پێشبینی مردنی 3 میلۆن كه‌س ده‌كات

میلیاردێرى بەناوبانگى ئەمریكى بێڵ گیتس لە دیمانەیەكى ڕۆژنامەوانىدا دەڵێت: “لە كۆرۆنا ترسناكتر بەڕێوەیە، كه‌ گۆڕانى كەشوهەواى گۆى زەوییە و لەوانەیە 3 ملیۆن كەس بكوژێت.”


بێڵ گیتس، سەرۆكى گروپى كۆمپانیاكانى مایكرۆسۆفت، لە دیمانەیەكىدا لەگەڵ ئاژانسى بلۆمبێرگى ئەمریكى باس لەوە دەكات، “حكوومەتەكان گوێ بە نیشان و ئاگاداركردنەوەكان نادەن، وەك ئەوەى لە پەتاى كۆرۆنا ڕوویدا.”

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، “كه‌ 40 ساڵى تر بەهۆى تێكچوونى كەشوهەوا و بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى گۆى زەوى لەوانەیه‌ لە 100 هەزار كەس 14 كەس بمرن.”

ده‌شڵێت: “پێشبینى دەكه‌م لە 2100، 3 ملیۆن كەس لە دانیشتووانى گۆى زەوى بەم هۆیەوە بمرن، چونكه‌ ئەو كێشەیە زۆر لە پەتاى كۆرۆنا ترسناكترە و ئه‌وكات نه‌ كەرەنتین كردن، نە دۆزینەوەى ڤاكسین، ئۆمێدێك نابن بۆ چارەسەرى كێشەكە.”

ھەواڵی زیاتر