بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ١٠ پێگەی حەماسی لە غەزە بۆردوومانکرد.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، چەکدارانی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە کەرتی غەزەوە چەند مووشەکێکیان ئاراستەی باشووری ئیسرائیل کرد و بەو هۆیەوە دوو کەس بە سووکی بریندار بوون.
لە وەڵامی ئەو هێرشانەشدا ئیسرائیل هیرشیکردە سەر ١٠ بنکەی حەماس کە هەندێکیان شوێنی دروستکردنی رۆکێت و کۆگاکردنی تەقەمەنی و چەک بوون.