وەزارەتی ناوخۆی تورکیا له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایدهگهیهنێت، كه لە شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا، لە پارێزگای وانی باکوری کوردستان، سێ سەرباز کوژراون و سهربازێكی تریش برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دوێنێ هەینی، 11ی ئەیلوولی 2020، پێكدادان لە سنوری پارێزگای وان لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و گەریلاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) ڕوویداوە و بهو هۆیهوه فەرماندەیەکی جەندرمە و دوو سەربازی جەندرمە کوژراون و ئهفسهرێكیش به پلهی موقەدەم برینداربووه و سێ گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)ش كوژراون.
هاوكات، میدیاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە)، بڵاویانکردووهتهوه، کە ژمارەیەکی زیاتر سەربازی تورکیا لە شەڕەكهدا کوژراون.
پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه)، لە ساڵی 1984ەوە خەباتی چەکداریی دەستپێکردووە و لەوكاتهوه تائێستا لەگەڵ هێزهكانی تورکیادا، لە شەردایه.