وتەبێژی حكومەتی یۆنان ڕایگەیاند، ڕەفتارە ھەراسانكارییەكانی توركیا لە دەریای ناوەڕاست، تەنها یۆنان و قوبرسی نیگه‌ران نه‌كردووه، ھاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسیشی هه‌راسان کردووە و بە ھەنگاوە نایاسایی و ھەراسانكارییەكانی ھەموو سنورێكی بەزاندووە”.
وتەبێژی حكومەتی یۆنان وتیشی، له‌باره‌ی ڕەفتارە هه‌راسانكارییه‌كان و چالاکییە نایاساییەکانی توركیاوه، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەكەی، نامەیەكی ئاراستەی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە و چەند بەڵگەیەکیشی له‌گه‌ڵدا ئاراسته كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “یۆنان بە ئاگاییەوە ڕەفتار دەكات و ناچێتە ژێرباری هه‌نگاوه ھەراسانكەرییه‌کانی توركیاوه”
بەهۆی ناکۆکییەکانی له‌سه‌ر دیارییکردنی سنوری ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و هەوڵەکانی توركیا بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لەو ناوچەیە، گرژی لە نێوان تورکیا لەگەڵ هەریەکە لە قوبرس و یۆنان هاتووەتە ئاراوە و توركیا به ڕه‌فتاره‌كاره‌كانی هه‌راسانی كردوون.