وەزيری تەندروستی عێراق ڕايگەياند، هەرکاتێک ڤاکسينی کۆرۆنا بەردەست بێت و لەلايەن ڕێکخراوی تەندروستی جيهانييەوە بەفەرمی دانی پێدابنرێت، عێراق يەکەم وڵاتە هاورده‌ی ده‌كات
ده‌شڵێت، چاوەڕێی پەسەندکردنی پێکوتەی دژە کۆرۆنای وڵاتان دەکەن، لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هاوردەکردنی هەر ڤاکسينێک دەکەوێتەسەر ئەوەی تا چەند لە جيهاندا بەکاردێت و دەبێت بە فەرمی لەلايەن ڕێکخراوی تەندروستی جيهانيشەوە پەسەند بکرێت و دڵنيا بين لە سەرکەوتنی ڤاکسينەکە.
وەزيری تەندروستی داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كات، پابه‌ندی ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بن و پابەندبن به پاراستنی دووری كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه بكرێت.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تا ئێستا زياتر لە ٢٦٠ هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون و نزيکەی ٢٠٠ هەزار کەسيش چاکبونەتەوە و زياتر لە حەوت هەزار و ٥٠٠ کەس گيانيان لەدەستداوە.