هاوسەری سەڵاحەددین دەمیرتاش ڕایگەیاند: “به بیانووی ڕێكارهكانی خۆپارێزی له پهتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەسەڵاتدارانی توركیا ڕێگە نادەن كچەكانی چاویان بەباوكیان بكەوێت لە زینداندا”
هاوسهری سهڵاحهدین دهمیرتاش، لە تویتێكدا له لاپهڕهی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر نوسیوویهتی، دەسەڵاتدارانی توركیا ڕێگە نادەن هەردوو كچەكەی دەلال و دیڵدا چاویان بە باوكیان بكەوێت و بەگاڵتە پێكردنەوە دهڵێت، كۆڕۆنا تووشی ئەوانه نابێت، كە بەشداری لەو گردبوونە جەماوەریانەدا دەكەن كه دەسەڵات ڕێكیان دەخات، یان ئەوانەی لە فرۆكەكاندا لە تەنیشت یەكترەوە دادەنیشن، یان فەرمانبەرانی حكومەت و ئەوانەی لە كەرتی تایبەت دا كار دەكەن، یان ئەو كرێكارانەی لەبەر دۆخی سەختی ژیان ناچارن كار بكەن، بەڵام تووشی ئەزیزانی ئەوان دەبێت ئەگەر لەپشتی شووشەو بەدەمامكەوە چاویان بە یەكتر بكەوێت.
هەروەها دەڵێت: ئەگەر دەسەڵاتداران ڕاست دەكەن و مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە زینداندا هەیە، بۆچی كهسایهتییه سیاسییهكان و رۆژنامەنووسان ئازاد ناكەن، لەكاتێكدا ئەوان بەرین لەو تۆمەتانەی كە دراوەتە پاڵیان.