كوشتنی ڕه‌ش پێستێكی تر له‌ ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوان دروست ده‌كات

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌: “چەند پۆلیسێکی ویلایەتی نیویۆرکی ئەو وڵاتە دەوری کەسێکیان داوە و تورەکەی نایلۆنیان لەسەرکردووەو دواتر كه‌سه‌كه‌ مردووه‌.

ئەو کەسە ناوی (دانیاڵ پرود) بووە و باری دەروونی تەواو نەبووە و بەهۆی ترسه‌وە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ڕووتی چووەتە سەر شەقام  لەکاتێکدا، لەوکاتەدا ویلایەتەکە کەرەنتین کراوە، بۆیە پۆلیس دەستگیریان کردووە، بەڵام لەو کاتەدا گیانی لەدەست نەداوە و پاش چەند ڕۆژێک و بە هۆکاری کێشەی هەناسەدان گیانی لەدەستداوە.

ئاماژە به‌وه‌ش كراوه‌، کە پۆلیسەکان بە هۆکاری ترس لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئەو تورەکە نایلۆنەیان لەسەری کردووە و “مەبەستیان کوشتنی نەبووە.”

كاتی ڕووداوه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مانگی 3، به‌ڵام ئێستا زیندووکراوەتەوە و بەشێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە داوای بە سزا گەیاندنی پۆلیسەکان دەکەن.

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی کوشتنی جۆرج فلۆید و جاکۆب بڵەیک کە دوو پیاوی دیکەی ڕەشپێست بوون و لەلایەن پۆلیسی ئەمریکاوە كوژران، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە زۆربەی ویلایەتەکانی ئەو وڵاتە و وڵاتانی دیکەش بەڕێوەچوو.

ھەواڵی زیاتر