پۆلیسی ئەمەریکا رایگەیاند: “بەرپرسێکی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکانیان لە عێراق و میسر دەستگیرکردووە، بە تۆمەتی پێدانی مادەی بێهۆشکەر و دەستدرێژی سێکسی لە عێراق و میسر و ئەمەریکا بۆ سهر ژنان
ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز رایگەیاندووه: “کەریم کورانی تهمهن ٣٧ ساڵ کە پۆستی لە بهشی یارمەتییە مرۆییەکان و گەشەپێدان لە ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠١٨ دا هەبووە، کچانی بە ماددەی بێهۆشکهر بێهۆش کردووەو دواتر دەستدرێژی سێکسی کردووهتە سەریان.
بەپێی ئەو بەڵگانەی لە دادگای مانهاتن لە نیویۆرک پێی تۆمەتبار کراوە، کورانی تۆمەتبارە بە دەستدرێژی بە لایەنی کەمەوە بۆ سەر ٦ ژن لە ساڵی ٢٠١٦ دا.
پۆلسی ئەمەریک ڕاگەیاندووه: “كورانی ڕۆژی چوارشەممە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە نیوجێرسی دەستگیرکراوە.