مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی گورجستان کۆبووەوە، هەردوولا لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا هاوڕا بوون.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵوی کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ سێشەممە 03-02-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئیراکلی کۆباخیدزە سەرۆکوەزیرانی گورجستان(جۆرجیا) کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لە سەر پێویستیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیرانی گورجستان بە پێزانینەوە، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەرێنی کوردەکانی وڵاتەکەی دا.