راگەیەندراوێک لە هەسەدەوە لەبارەی ئاگربەستەوە

هەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات، حکومەتی دیمەشق پابەند بکات بە پابەند بوون بە ئاگربەست.

دەقی راگەیەندراوی هەسەدە:

حکوومەتی دیمەشق سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست بەرەو پەرەپێدانی گرژییەکان هەنگاو دەنێت
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەستی واژۆکراو لە نێوان ئێمە و حکوومەتی دیمەشقدا، ناوبراو بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە لە ئامادەکارییە سەربازییەکانی و پەرەپێدانی گرژییە مەیدانییەکان لە ناوچەکانی جزیرە و کۆبانێ.

لەو چوارچێوەیەدا، جووڵە و کۆکردنەوەی هێزی سەربازی و جموجۆڵی لۆجستی بینراون کە بوونی نییەتێکی ڕوون بۆ پەرەپێدانی گرژی و ڕاکێشانی ناوچەکە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ دەسەلمێنن.

لەو پێناوەدا، ئەمڕۆ هێزەکانمان لە ناوچەی جزیرە ڕووبەڕووی دوو هێرشی جیاواز بوونەتەوە، کە ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستە.

لە کاتێکدا کە هێزەکانمان پابەند بوون و هێشتاش پابەندن بە بەندەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست، جەخت دەکەینەوە کە ئەو ئامادەکارییە سەربازییانەی حکوومەتی دیمەشق ئەنجامی دەدات، بە تەواوی لەگەڵ پابەندییەکانییدا دژبەکۆیە.

ئەمە دەریدەخات کە هەوڵێکی ئەنقەست لە ئارادایە بۆ شکستهێنان بە هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاڵنانی ناوچەکە بەرەو شەڕ لەبری دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی.

داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین، هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ دەستەبەرکردنی پابەندبوون بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ڕێگریکردن لە هەر هەنگاوێکی توندوتیژانە کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە)
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦

ھەواڵی زیاتر