سەرۆک بارزانی و سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا کۆبوونەوە

دەقی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگەی ئەلمەدا دەکات

ڕۆژی دووشەممە 8ـی ئەیلوولی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا دەکات.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا. 

هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندنی کێشە و ئالنگارییەکان کرایەوە.

ھەواڵی زیاتر