ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی ئایاری 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان لە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له پانێڵێكی “کۆنفرانسی وزە” به‌شداریی كرد و تێیدا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری دایەوە.
پوختەیەک لە گوتە و وەڵامەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
- ئێمه له ڕێگه‌ی چاكسازییه‌وه پرۆژه‌ی ڕووناكیمان ڕاگه‌یاندووه، واتا دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ هه‌موو كوردستان، من زۆر خۆشحاڵم كه پرۆژه‌كه زۆر به باشی ده‌چێته پێشه‌وه، پرۆژه‌كه‌مان له ناوه‌ندیی شاره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌ست پێ كردووه، هیوادارین تا كۆتایی ئه‌م ساڵ به‌ڵێنمان داوه، هه‌موو شاره‌كان كاره‌بای 24 كاتژمێرییان هه‌بێت و تاوه‌كوو كۆتایی ساڵی داهاتووش پرۆژه‌كه هه‌موو كوردستان بگرێته‌وه.
- ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر به ته‌نیا كاره‌با بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین، به‌ڵكوو ده‌مانه‌وێت له ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازه‌وه، بتوانین كاره‌بای زیاتر به‌رهه‌م بهێنین و بۆ عێراق و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش.
- شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م ئێمه دوو ڕێككه‌وتنی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیای باشی ئه‌مریكی واژوو كردووه كه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی 15 ساڵ زیاترە ئه‌و دوو كۆمپانیایه له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مه هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین گازی زیاتر به‌رهه‌م بهێنین، له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه بتوانین كاره‌بای زیاتر به‌رهه‌م بهێنین.
- پێم وایه ئه‌مه ئه‌و كاره‌یه كه پێویست بوو و ده‌بوو بیكه‌ین و چاومان له خه‌ڵكی خۆمان بێت و ئاگامان لێیان بێت و باشترین خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین بكه‌ین.
- چاوه‌ڕێین بزانین وه‌ڵامی فه‌رمیی به‌غدا له باره‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه چی ده‌بێت، پێم وایه ده‌بوو چاوه‌ڕێیان بكردایه، چونكه ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موو خه‌ڵك و وڵاته، ته‌نانه‌ت بۆ خه‌ڵكی عێراقیش باشه، ئه‌مه به ته‌نیا شتێك نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان و گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، بۆیه ئه‌مه ڕێككه‌وتنێكه هه‌موو چاوه‌ڕێیان ده‌كرد.
- ئه‌م گرێبه‌ستانه به ته‌واوی یاسایین، چونكه دوو كۆمپانیان له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و گرێبه‌سته‌كانیان براونه‌ته دادگا و دادگا له به‌غدا سێ جار بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی داوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان كردوویه‌تی.
- ده‌ستوور مافی ئه‌وه‌ی به هه‌رێمی كوردستان داوه له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدایه و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریاندا هه‌یه، كار له‌سه‌ر نه‌وت بكات، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی سه‌د له سه‌د یاسایی و ده‌ستوورییه و هه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوێكیش له دژی ئه‌م ڕێككه‌وتنه، بڕیارێكی سیاسییه و هیچی دیكه نییه.
- هیچ گومانێكی تێدا نییه كه سووریا به كاتێكی زه‌حمه‌تدا تێپه‌ڕیوه، ئه‌مه سه‌رده‌مێكی تازه‌یه بۆ سووریا و خه‌ڵكه‌كه‌ی، ئێمه باكگراوندی هه‌موویان ده‌زانین ئه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌ن له سووریا، به‌ڵكوو حكومه‌تی نوێی سووریاش پێویسته ده‌رفه‌تێكی پێ بدرێت.
- حكومه‌تی دیمه‌شق ئاڵنگاری له به‌رده‌مدایه، شیاوی ئه‌وه‌یه هه‌موو كه‌س هاوكاریی بكات، ئێمه هاوكاری ده‌بین.
- ئێمه سیسته‌مێكی فیدراڵیمان هه‌یه، به‌ڵام فیدراڵیزم شتێك نییه ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز بنووسرێته‌وه و مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز نییه، به‌ڵكوو ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.
- زۆر گرنگه كاتێك سیسته‌مێكت هه‌بێت و ڕێزی لێ بگیردرێت، ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه ئێمه بۆ عێراق ده‌مانه‌وێت و داوای ده‌كه‌ین.
- سه‌رۆك بارزانی هه‌ردوو لایه‌نی كوردی له سووریا كۆ كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هه‌ردوولادا دانیشت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن.
- پێمان وایه كورد به‌یه‌كده‌ستی زۆر هاوكار ده‌بێت و هێزێكیان له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن.
- ئێمە ڕێزمان هەیە بۆ قسەكانی بەڕێز ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا زۆر گرنگ بوو و زۆر خۆشحاڵ بووین كە ئەمەمان بیست.
- ئێمە بە شانازییەوە دۆست و هاوپەیمانی ئەمریكاین، بە ڕوونی ئێمە زۆر پاڵپشتیی سیاسەتی دەرەوەی بەڕێز ترەمپ و بڕیارەكانی ئەوین بۆ بەرقەراركردنی ئاشتی و سەقامگیری لە جیهان.
- ئێمە دەمانەوێ بیسەلمێنین كە كورد نەك هەر لە شەڕی داعشدا باشە و لەگەڵ هاوپەیمانەكانیدا كار دەكات، بەڵكوو ئێمە دەمانەوێ هاوپەیمانێتیی دیكەشمان هەبێت.
- ئیدارەی سەرۆک ترەمپ ئامادەن پشتگیری هەم لەم گرێبەستانە بکەن، هەم لە درێژەپێدانی پەیوەندییەکان بکەن لە هەموو ئاستێک‌دا.