مەسرور بارزانی لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
سێناتۆر هاگەرتی پێشوازیی لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمەریکی کرد لە بواری وزە و هیوای خواست پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت.
سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان ، جەختیشی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی لە نێوان هەردوولادا کردەوە. 
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، باس لە پێویستی ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کرا.

ھەواڵی زیاتر