مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەمەریکا، لەگەڵ کۆنگرێسمان بڕایان ماست سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە. 
لە کۆبوونەوەکەدا کۆنگرێسمان ماست سوپاس و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەربڕی . هەروەها هەموو پشتیوانییەکی بۆ هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمانێکی گرنگی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا دووپات کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە ، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەدا، لەمبارەیەوە ئاماژە بە گرنگیی و سوودەکانی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagos کرا .

ھەواڵی زیاتر