مەسرور بارزانی لەگەڵ دوو ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 5/20 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە واشنتن، لەگەڵ هەردووسێناتۆر ئەنگس کینگ و جەیمس لانکفۆرد ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

هەردوو سێناتۆر خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا نیشاندا و ستایشی ڕۆڵی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەیان لە دژی داعش و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرد .
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە ڕێککەوتنەکانی بواری وزە کران کە لە واشنتن واژۆ کران ، ئاماژەیان بەوە دا کە ڕێککەوتنەکان دەبنە هۆی پەرەپێدانی ئابووری نەک تەنیا هەرێمی کوردستان بەڵکوو هەموو عێراق.

ھەواڵی زیاتر