ڕێكکەوتننامەی ئیبراهیم لەنێوان ئیسرائیل و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی واژۆ کرا

ڕێكکەوتننامەی ئیبراهیم یان رێككەوتننامەكانی ئیبراهیم (ئەبراهام – بە عەرەبی: اتفاقات إبراهیم، بە عیبری: הסכמי אברהם) کۆمەڵێک ڕێکكەوتننامەی دیپلۆماسییە کە لە ٢٠٢٠دا لەنێوان ئیسرائیل و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی و موسڵمان واژۆ کرا. ئەو ڕێکكەوتننامانە بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندیی دیپلۆماسیی نێوان ئەم وڵاتانە و ئیسرائیلی ئاسایی کردەوە، کە زۆربەیان لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی عەرەب – ئیسرائیلەوە دانیان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا نەنابوو. یان پەیوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵدا نەبوو (١).

ڕێکكەوتننامەكە سەرەتا لە ١٥ی ئابی ٢٠٢٠دا لەنێوان ئیسرائیل و میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو (ئیمارات) ڕاگەیەندرا، پاشان لە ١٥ی ئەیلەولی ٢٠٢٠دا، ڕێکكەوتننامەکان بەفەرمی لە کۆشکی سپی لە واشنتۆن واژۆ کران. دواتر بەحرەین چووە ناو ئەو ڕێکكەوتننامەیە و لە دواییشدا سوودان و مەغریب بەشدارییان کرد.

مێژووی سەرهەڵدانی بیرۆکەی رێككەوتننامەی ئیبراهیم (ئەبراهام)

بیرۆکەی ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٩دا کاتێک گەشەی کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتیی (دۆناڵد ترامپ) بە هاوکاریی (جارەد کوشنەر) زاوای سەرۆک، “پلانی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”، یان “دەستەوارەی سەدە”ی خستە ڕوو. ئەم پلانە بەشێک بوو لە ستراتیژیەتێکی فراوانتر بۆ دروستکردنی پەیوەندیی نوێ لە ناوچەکەدا.

پێشووتر، لە ٢٠١٨-٢٠١٩دا، پەیوەندیی نهێنیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداو، بەتایبەت ئیمارات، پەرەی سەندبوو. ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕێکكەوتننامەكە بەرهەمی چەندین ساڵ بزاڤی دیپلۆماسیی نهێنی بوون، بەتایبەت لەسەر دوو بابەتی سەرەکی چڕ ببوونەوە، یەکەمیان: مەترسیی هاوبەشی ئێران. دووەمیان: دەرفەتی هاوکاریی ئابووری و سەربازی و مرۆیی و تەکنەلۆژی (٢).

ناوی (ئەبراهام) یان (ئیبراهیم) لە ڕێکكەوتنەکەدا

ناوی ڕێکكەوتنەکە لە ناوی حەزرەتی “ئیبراهیم” پێغەمبەرەوە وەرگیراوە کە فیگەرێکی هاوبەش و بنەڕەتییە لە هەر سێ ئایینی ئاسمانی: (ئیسلام، یەهوودی و مەسیحی). هەڵبژاردنی ناوی ئیبراهیم بۆ ڕێکكەوتنەکە، بە مەبەستی پیشاندانی زەمینەی هاوبەشی کولتووری و ئایینیی نێوان گەلانی ناوچەکەیە، چونکە ئەبراهام/ئیبراهیم وەک “باوکی باوەڕداران” و هێمای ئاشتی و لێبوردەیی لە ئایینەکاندا دادەنرێت (٣). هەروەها ڕێکكەوتنەکە بە مانای پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینە ئیبراهییمییەکان دێت لە ناوچەکدا.

هەروەها ناوی ڕێکكەوتنەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە وڵاتانی بەشداربوو میراتێکی هاوبەشی ئایینییان هەیە و دەکرێت ئەو میراتە ببێتە بنەمایەک بۆ ئاشتی و هاوکاری لە داهاتوودا، هەروەها ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مێژووی ناکۆکیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی تێپەڕێندرێت (٤).

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن حکوومەتی ئیسرائیل و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە پشتگیری دەکرێت، سەرەڕای پێشوازیی سعوودییە و وڵاتانی کەنداو لە پڕۆژەکە، بەڵام چەندان وڵات و ئەکتەری نادەوڵەتییش دژی ئەم پڕۆژەن و ڕەخنەی توندیان لێ دەگرن. لەوانەش ئێران و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و میلیشیاکانی (وەک حووسیەكان و حەماس و حزبوڵا و گرووپە چەكدارییەكانی عێراق) و بەشێک لە حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان پڕوپاگەندەی ئەوە دەکەن، پڕۆژەکە هەوڵێکه بۆ زیندووکردنەوەی هەژموونی ئیسرائیل و جوو لە ناوچەکەدا و دژی ئایینی ئیسلامە!

ئایا ئیبراهیم ڕێکكەوتنێکی سیاسی و ئابوورییە، یان ئایینی؟

ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم سەرەتا و پێش ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم چییە؟ ئایا زیانی هەیە بۆ وڵاتانی موسڵمان و ئایینی ئیسلام؟

نالی كۆچەری

ئایا ئیبراهیم ڕێکكەوتنێکی سیاسی و ئابووری، یان ئایینی؟

ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم سەرەتا و پێش هەموو شتێک پڕۆژەیەکی سیاسی – ستراتیژی و ئاشتی و ئابوورییە. لە ڕووی سیاسییەوە، ڕێکكەوتنەکە بەشێکە لە گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا. وڵاتانی کەنداو و ئیسرائیل نیگەرانیی هاوبەشیان هەیە سەبارەت بە پەرەسەندنی هەژموونی ئێران و میلیشیا بریکارەکانی لە ناوچەکەدا. ئەم ڕێکكەوتنە بەرەیەکی نوێی ستراتیژی پێکدێنێت کە ڕووبەڕووی هەژموونی ئێران دەبێتەوە (٥). ڕێکكەوتنەکە هەروەها سیاسەتی ئەمریکای لە ناوچەکەدا گۆڕی، بەوەی کە پەیوەندیی ئیسرائیل – عەرەبی لە پرسی فەلەستین جیا کردەوە، کە پێشتر وەک پێشمەرجێک دادەنرا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان (٦).

ڕەهەندی ئابووری

بە گوێرەی توێژینەوەکان، ڕەهەندی ئابووری پاڵنەرێکی سەرەکیی ڕێکكەوتننامەكان بووە. لە یەکەم ساڵی دوای واژۆکردنی ڕێکكەوتننامەكان، بازرگانیی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات گەیشتە نزیکەی (یەك ملیار) دۆلار. پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ بازرگانیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم ساڵانە بگاتە ١٠ – ١٢ ملیار دۆلار (٧).
بوارەکانی هاوکاریی ئابووری بریتین لە:
– تەکنەلۆژیا و داهێنان.
– گەشتیاری و گواستنەوە.
– وزە و ئاو و ئاودێری.
– تەندروستی و پەروەردە.
– وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ.

ئایا ڕێکكەوتننامەكە هیچ کاریگەرییەکی خراپی هەیە لەسەر ئایینی ئیسلام؟

ڕێکكەوتننامەی ئیبراهیم بە شێوەیەکی سەرەکی پڕۆژەیەکی سیاسی – ئابوورییە، نەک پڕۆژەیەکی ئایینی. هەڵبژاردنی ناوی ئیبراهیم یان “ئەبراهام” نوێنەرایەتیی زەمینەی هاوبەش دەکات، نەک هەوڵێک بۆ کاریگەری دانان لەسەر ئایینی ئیسلام، یان گۆڕینی باوەڕ و ئایینزای موسڵمانان.

توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕێکكەوتنەکە زیانی ڕاستەوخۆی بۆ ئایینی ئیسلام نییە، بەڵکوو بابەتێکی سیاسی و ئابوورییە و ئەوانەی دژایەتیی دەکەن، لە گۆشەنیگای جیاوازی سیاسییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەن (٨).

گرنگیی ڕێكکەوتنەکە بۆ وڵاتانی عەرەبی و کورد

وڵاتانی عەرەبیی بەشداربوو لە ڕێکكەوتننامەكانی ئیبراهیم چەندین قازانجیان دەست کەوتووە:

– سوودی ئابووری: دەستگەیشتن بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئیسرائیلی و ئەمریکی و وەبەرهێنان و گەشەپێدانی سەرچاوە ئابوورییەکان (٩).
– هاوپەیمانیی ستراتیژی: بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و دروستکردنی بەرەیەک دژی هەژموونی ئێران (۱۰).
– پێشکەوتنی تەکنەلۆژی: هاوکاری لە بوارەکانی ئاودێری، کشتوکاڵ، چەک و سایبەر سیکیوریتی (١١).

ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لەنێوان گەورەترین گۆڕانکاریبە سیاسییەکانی ساڵانی ڕابردوو، ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم خاڵی پێوانەیەکی گرنگە لە ڕێکخستنەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێستا ئەم ڕێککەوتنە ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ بەڕێوە دەچێت، هەوڵێکە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی نێوان ئیسرائیل و هەندێک وڵاتی عەرەبی، وەک میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەحرەین و سعوودییە، بەڵام کاریگەرییەکانی ئەم پڕۆژەیە زۆر لەوە فراوانترە و دەکرێت بەردەوام بێت و شێوازی کارلێکی سیاسی و ستراتیژی لە ناوچەکە بگۆڕێت.

کورد.. دەرفەت یان مەترسی؟

لە مێژوودا گەلی کورد بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان پشتگوێ خراوە. بەتایبەتی ساڵی ١٩١٦دا، لە ڕێککەوتننامە سایکس – بیکۆدا، خاكی رەسەنی کورد بەسەر چوار وڵاتدا دابەش کرا و بووە هۆی ئەوەی کورد بۆ سەدەیەک لەنێوان سیاسەتی وڵاتانی ناوچەکەدا بمێنێتەوە.

ئێستا، لە کاتێکدا جیهان بەرەو کۆتاییهاتنی کاریگەریی سایکس – بیکۆ و سەرهەڵدانی دیزاینی نوێی سیاسی دەڕوات، بەمەش دەرفەتی نوێ لەبەردەم گەلی کورددا کراوەتەوە.
چاودێران پێیانوایە، ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم دەکرێت دەرفەتێکە بۆ گۆڕانكاری. لە کاتێکدا هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە خەریکی پێکهێنانی هاوەپیمانی و پەیوەندیی نوێن، کورد نابێت وەک سەدەی ڕابردوو تەنیا تەماشاکار بێت، بەڵکوو پێویستە لە ڕێگەی دیپلۆماسی و یەکگرتوویی ناوخۆییەوە خۆی بەرەو دەسەڵاتێکی بەهێز و بەرگریکار ببات.

نها لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە، تورکیا هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ کورد باشتر بکات. هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی دەکرێت ڕێگایەکی نوێ بۆ گفتوگۆی نێوان حکوومەتی تورکیا و کورد بکاتەوە. ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەتی دوای چەکدانانی پەکەکە، ئەگەر تورکیا هێزەکانی لە ناوچەکەدا بکشێنێتەوە. 

لە هەمان کاتدا، بەهێزبوونی پێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی هەرێمایەتی و نیودەوڵەتییدا، دەکرێت ببێتە هۆی گۆڕانکاریی گەورە لە سیاسەتی ناوچەکە. ئەگەر ئەم پڕۆسەیەی ئاشتی سەرکەوتوو بێت، کوردستان دەتوانێت لەناو ئەو گۆڕانکارییانەدا ڕێگایەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

چاودێران پێیان وایە، داهاتووی کورد لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت، وەک چۆن ئەمڕۆ کورد لە هەندێک ناوچەدا هێزی سیاسی و سەربازیی بەهێزی هەیە، وەک هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان. ئەم هێزانە هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمریکا و هاوپەیمانان و بەشداری دەکەن لە هەر گۆڕانکارییەکی هەرێمایەتی، بۆیە کوردیش پێویستی بە هاوەپمانیی بەهێز هەیە.
ئەم سەردەمەی کوردی تێیدایە سەردەمێکی هاوچەرخ و جەوهەرییە. کورد دەتوانێت لەناو ئەو گۆڕانکارییانەدا پێگەیەکی ڕاستەوخۆی خۆی دابنێت و هەنگاوی پێشکەوتوو بۆ پاراستنی ماف و ئاسایشی خۆی بنێت.

سەرچاوەکان:

١. Abraham Accords Peace Institute. (2022). Economic Impact Assessment: The First Year of the Abraham Accords. Washington, DC.

Al-Qaisi, M. (2021). The Abraham Accords: Religious Symbolism or Political Substance? Journal of Middle Eastern Politics*, 45(3), 112-128.

۲. Bengio, O. (2021). Kurdish Options in an Era of Abraham Accords. Middle East Policy, 28(1), 72-84.

۳. Cafiero, G. (2021). The UAE and Israel: Economic Dividends of the Abraham Accords. Middle East Institute Policy Brief.

٤. Cook, S. (2022). Kurdish Interests and the Abraham Accords: Opportunities and Challenges. International Affairs Review, 33(2), 218-236.

٥. Feldman, S. (2021). Abraham as a Symbol of Peace in the Abraham Accords. Middle East Studies Journal, 56(2), 78-92.

٦. Feuer, S. (2021). The UAE-Israel Breakthrough: Bilateral and Regional Implications and the Role of the United States. The Washington Institute for Near East Policy.

۷. Guzansky, Y., & Feuer, S. (2021). The Abraham Accords at One Year: Achievements, Challenges, and Recommendations for Israel. Institute for National Security Studies.

٨. Hassan, O. (2022). The Abraham Accords and Palestinian Rights: A Critical Analysis. Journal of Palestine Studies, 51(3), 25-41.

۹. Hermann, T. (2021). The Abraham Accords: Historical Context and Future Prospects. Middle East Quarterly, 28(2), 1-12.
۱۰. Kamrava, M. (2022). The Geopolitics of the Abraham Accords. Asian Journal of Middle Eastern and Islamic Studies, 16(1), 1-15.

۱۱. Krieg, A. (2022). Shifting Alliances in the Middle East: Iran, GCC and the Abraham Accords. Security Studies, 31(2), 264-289.

ھەواڵی زیاتر