ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/20 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی و فیدراڵی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچە ، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر