سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکا پێگەیشت و لە نامەکەدا جەخت لە پێکەوەکارکردن و هاوکاریی هاوبەش لەنێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، لە وەڵامی نامەیەکیدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی دەستنووسی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکاوە پێگەیشت.
ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ترەمپ لە نامەکەدا، وێڕای سوپاسگوزاریی بۆ نامەکەی نێچیرڤان بارزانی، جەختی لە پێکەوەکارکردن و هاوکاریی هاوبەش و برەودان بە بەها هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردووەتەوە.
ترەمپ لە کۆتایی نامەکەیدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان خواستووە.