يه‌كێتيى ئه‌ورووپا پێزانينى بۆ ڕۆڵى هەرێمی کوردستان و پێشمه‌رگه هەیە
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووريایان تاوتوێ کرد.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 14ی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، لەگەڵ ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سه‌رۆكى كۆمسيۆنى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
ڤۆن دێر لاين بۆچوونه‌كانى سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ده‌رباره‌ى دۆخى سووريا و ناوچه‌كه‌ی به‌گشتى، به جێى بايه‌خ له قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى يه‌كێتيى ئه‌ورووپاى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان و قاره‌مانيه‌تيى پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه و تێكشكاندنى داعش دووپات كرده‌وە.
ئاماژه‌شی به گرنگيى ڕۆڵ و به‌شداريى ئافره‌ت له شه‌ڕى دژى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا كرد
هه‌ر پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ دۆستى دێرينى كوردستان، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا، سيناتۆر كريس ڤان هۆڵن، سوپاسى پشتگيريى به‌رده‌وامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكاى له هه‌رێمى كوردستان كرد.
لاى خۆيه‌وه سيناتۆر هۆڵن ستايشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى له ناوچه‌كه كرد و به‌رده‌واميى پشتيوانيى كۆنگرێس و دۆستانى گه‌لى كوردستانى له ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و لێكه‌وتەکانی لە ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.