ئەحمەد شەرع: پێشنیازی ترەمپ نە ئەخلاقییە و نە ژیرانەشە

سەرۆکی نوێی سووریا دەڵێت: پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگواستنی خەڵکی فەڵەستین نە ئەخلاقییە و نە ژیرانەیە و لە کۆتایشدا شکست دێنێت.

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لە پۆدکاستێکی بەریتانی ڕایگەیاند “پێشنیازی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕاگواستنی خەڵکی فەڵەستین تاوانێکی گەرورەیەو و لە کۆتاییدا شکست دێنێت.”

ئەحمەد شەرع گوتی: باوەڕم وایە هیچ هێزێک ناتوانێت خەڵکێک لە خاکی خۆی دەربکات، زۆر کەس هەوڵی دا ئەو کارە بکات، بەڵام هەموویان شکستیان هێنا.

سەرۆکی نوێی سووریا ئاماژەشی دا “پێشنیازەکەی ترەمپ، نە ئەخلاقییە و نە ژیرانەیە، تەنانەت لە ڕووی سیاسیشەوە ڕاست نییە.”

پێشتر ترەمپ، پێشنیازی خۆی بۆ کەرتی غەززە خستووەتە ڕوو، کە بریتییە لە ڕاگواستنی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بۆ میسر و ئوردن، پێش ئەوەی دووبارە ئاوەدانی بکاتەوە و ئەمەریکا خاوەندارییەتی بکات.

ھەواڵی زیاتر