ژمارەیەک کەرەستەی مێژوویی لە هۆڵەندا دەدزرێن

لە مۆزەخانەیەکی هۆڵەندا ژمارەیەک کەرەستەی گرانبەهای مێژوویی دزران، مێژووی کەرەستەکان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی پێنج سەدە پێش زایین و بەشێکە لەو مێژووەی لە ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی ماوەتەوە.

گرووپێکی نەناسراو لە شاری ئاسنی هۆڵەندا بە بەکارهێنانی بۆمبی دەستی هێرشیان کردووەتە سەر مۆزەخانەی درێنتسی و سێ بازن و کڵاوێکی لە زێڕ دروستکراوی گرانبەهایان دزییوە.

بەرپرسانی مۆزەخانەی درێنتسی ڕایانگەیاند: لە کاتژمێر 03:45 خولەکی نیوە شەودا پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە لەوەی دەنگی تەقینەوە لە مۆزەخانەکە بیسراوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی روداوەکە، دەرکەوتووە سێ بازنەی زێڕی شاهانە و کڵاوێکی زێڕینی کۆتۆڤینیستی و چەند پارچەیەکی دیکەی گرانبەها نەماون، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 450 ساڵ پێش زایین.
هاری توپان بەڕێوەبەری گشتی مۆزەخانەی درێنتس ڕایگەیاند: ڕۆژێکی تاریکە بۆ مۆزەخانەی درێنتس و تووشی شۆک بووین بەهۆی ڕووداوەکانی دوێنێ شەو لە مۆزەخانەکە، لە مێژووی 170 ساڵەی خۆیدا، هیچ کاتێک ڕووداوێکی وەها گەورە ڕووی نەداوە و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسین.

بڕیار بوو لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، مۆزەخانەی درێنتسی لە شاری ئاسنی باکوری هۆڵەندا پێشانگای “داسیا” بۆ نیشاندانی کەرەستە لە زێڕ و زیو دروستکراوەکانی ئیمپراتۆری ڕۆمانی بکاتەوە.

جگە لە دزینی ئەو خشڵ و زێڕە گرانبەهایانە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبە دەستییەکەوە زیانێکی زۆر بە مۆزەخانەکە گەیشتووە و بەهۆیەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک مۆزەخانەکە بە رووی سەردانیکەراندا دادەخرێت.

ھەواڵی زیاتر