ئاگرەکەی کالیفۆڕنیا کۆنتڕۆلنەکراوە
لە ویلایەتی کالیفۆرنیای وڵاتی ئەمریکا، ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەیە ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکاندا بەردەوامی هەیە و زیانی زۆر بە دارستان و خەڵکی ناوچەکە گەیشتووە، دەیلی مەیلی بەریتانی لەسەر ئاگرەکە دەڵێت “1,2 ملیۆن هێکتار زەوی سووتاوە”.
هەروەها بەهۆی خێرایی تەشەنەکردنی ئاگرەکە، زیاتر لە 250 هەزار کەس ماڵ و شوێنەکانیان چۆڵ کردووە و بەرگری شارستانی وڵاتەکەش لە هەوڵی کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکەدان.
بەرپرسانی حکومی ناوچەکە هۆکاری کۆنتڕۆلنەکردنی ئاگرەکەکە بۆ هەبوونی بای بەهێز دەگەڕێننەوە و تیمەکان بەبێ وەستان لە 24 کاتژمێردا، خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
بەهۆی گەورەیی ئاگرەکە، بەرپرسانی ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا داوایان لە هەردوو وڵاتی کەنەدا و ئوستڕالیا کردووە بۆ ئەوەی لە کۆنتڕۆلکردنی ئاگرەکە هاوکارییان بن.
لە لایەکی دیکەشەوە ناوەندی کەشناسی ویلایەتی کالیفۆرنیا، هەواڵی زریان و هەورە بروسکە، لەگەڵ هاتنی بای بەهێزی بڵاو دەکاتەوە و بەرپرسانی ویلایەتەکەش دەڵێن “ مەترسی زیاتر گەورەبوونی ئاگرەکە لە ئارادایە.


