هەردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەریتانیا کۆبوونەوە و دەڵێن، رێککەوتن لەسەر ئەوەی بە زووترین کات ئەو کۆچبەرانە دیپۆرتبکرێنەوە کە مافی مانەوەیان لە بەریتانیا نییە. هەروەها گفتوگۆیان کردووە لەبارەی هەنگاوی کردەیی بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی پرسەکانی بازرگانی، ئابووری و وەبەرهێنان، ئاسایش و بەرگری، کەشوهەوا و ژینگە و چەند پرسێکی دیکە کراوە.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە پێویستە رێگە بگیرێت لە قاچاخچییەتی بە مرۆڤ، کە ژیانی زۆر کەسی خستووەتە مەترسییەوە