تورکیا ئینستاگرام بلۆک دەکات
ماڵپەڕی دامەزراوەی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری (BTK)ی تورکیا دەڵێت: “بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لە بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، دووی ئابەوە ناتوانن بچنە نێو ئینستاگرام.”
دەستەی تەكنەلۆژیاو پەیوەندییەكان لە توركیا”بی تی كەی” ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: سەكۆی “ئینستاگرام”یان بۆ پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان داخستووە, بێ ئەوەی كاتی داخستنەكەی دیاریبكات.
ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت, فەخرەدین ئاڵتون, سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی توركیا, رەخنەی لە سەكۆی ئینستاگرام گرت, بەهۆی بڕیارەكەی لەبارەی رێگەگرتن لە بڵاوكردنەوەی پرسەنامە بۆ كوژرانی ئیسماعیل هە.نییە, سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حە..ما..س.
تائێستا كۆمپانیای “میتا”, هیچ لێدوانێكی نەداوە لە بارەی داخستنی سەكۆكە, یان قسەی بەرپرسە توركیەكە.
دەستەی تەكنەلۆژیاو پەیوەندیەكانی توركیا, ئەمڕۆ بڕیارەكەی لە پێگەی ئەلەكترۆنی خۆی بڵاوكردووەتەوە.