مستەفا کازمی کۆتا کۆبوونەوەی لە واشتن کرد

سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەگەڵ نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا كۆبووەوە.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی نێوان مستەفا کازمی و نانسی پیلۆسی، گفتۆگۆ لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریكا کراوە، بە تایبەتیش لە بوارەكانی ئابووری و پەروەردە، لەگەڵ چەندین بواری دیكە.

بەپێی راگەیەندراوەكەی نووسینەگەی سەرۆکوەزیران، مستەفا كازمی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر سەروەری خاکی عێراق کردووە، هەروەها بە گرنگییەوە سەیری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکات بە تایبەت لە کەرتی ئابووریدا.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرامی ئەمریکا، سەبارەت بەو هەنگاوانەی مستەفا كازمی ناویەتی لە كاتی دەستبەكاروبوونی وەك سەرۆكوەزیرانی عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی، بە تایبەت لە دۆسیەی ئاوارەكان و كەمینەكان لە عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا پیلۆسی رایگەیاندووە، ئەمریكا پاڵپشتی لە عێراق دەكات و جەختیكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە عێراق وڵاتێكی گرنگە لە ناوچەکەدا.

ھەواڵی زیاتر