پۆمپیۆ: گەمارۆی چەک لەسەر ئێران درێژنەکرێتەوە کارێکی گەمژانەیە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر گەمارۆی چەک لەسەر ئێران درێژنەکرێتەوە، کارێکی گەمژانەیە.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک داوای گەڕاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی بۆ سەر ئێران کرد و وتی”داوادەکەین رێککەوتنێک بکرێت کە رەهەندە شەڕخوازییەکانی ئێران رابگرێت و چونکە ئەگەر گەمارۆی چەک لەسەر ئێران درێژنەکرێتەوە، کارێکی گەمژانەیە”.
پۆمپیۆ وتیشی” ئەگەر ئێران پابەندی رێککەوتنەکان نەبێت، ئەمریکا تاکلایەنە دەتوانێت سزاکانی سەری بگەڕێنێتەوە”.